
زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق و ئەڵب ئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری کارەبای عێراق و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی هاوردەکردنی کارەبا بە دوو هێندەکردنی بڕەکەی لە 300 مێگاواتەوە بۆ 600 مێگاوات لە تورکیاوە بۆ عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-03-16، زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە ئەڵب ئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و شاندی یاوەری کرد و گفتوگۆ کرا لەبارەی زیادکردنی بڕی کارەبای هاوردەکراو لە تورکیاوە بۆ عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق و تورکیا لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتوو بوون لە کارپێکردنی هێڵی هاوبەشی کارەبا کە ئێستا 300 مێگاوات بۆ عێراق دابین دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی کارەبا، لە کۆبوونەوەکە وەزیری کارەبا ئاسۆی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی لە بواری وزەدا خستەڕوو، بە تایبەتی لە کەرتی گواستنەوە و دابەشکردن و پەرەپێدانی تۆڕە کارەباییە هاوبەشەکان و هاوکات بانگهێشتنامەکەی بۆ کۆمپانیا تورکییەکانی تایبەتمەند لە بواری وزەی نوێبووەوە بۆ کارکردن لە عێراق نوێکردەوە.
٠ وەزارەتی کارەبا هەموو ئەو ڕێوشوێنە لۆجستی و ژێرخانیانەی تەواوکردووە کە پێویستن بۆ زیادکردنی توانای دابینکردن لە ڕێگەی هێڵی پەیوەندی عێراق و تورکیا بۆ 600 مێگاوات.
٠ پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی تەکنیکی باڵای هاوبەش بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە درا.
٠ حکومەت کار بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییەتێکی یەکگرتوو بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە لەڕێگەی پاکێجێک لە پڕۆژەکانەوە دەکات کە بریتین لە بەستنەوەی تۆڕی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، پڕۆژەی وزەی خۆر.
لە لایەکی دیکەوە: وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوو شایەتی دوو هێندەبوونی پێدانی کارەبا لە ڕێگەی هێڵی هاوبەشەوە دەبێت بۆ 600 مێگاوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
23 خولەک لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
41 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە