
گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
ئاڤا وەک یەکەم میدیا پشووی جەژنەكانی نەورۆز و ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە، بە هەردوو پشووەکەوە فەرمانبەران هەشت بۆ نۆ ڕۆژ لە ماڵەوە بن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزان لەیەکەوە نزیکن، لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا هەشت بۆ نۆ ڕۆژ لە دامودەزگاکای حکومەت پشوو دەبێت و پشووی نەورۆزیش لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وادە و وردەکاریی هەردوو پشووەکەی بۆ ئاڤا نیوز خستەڕوو:
جەژنی نەورۆز: بەپێی خشتەی بۆنە و ڕۆژە پشووەكانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانی 21، 22، 23-3-2025، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پشووی فەرمییە كە دەكاتە ڕۆژەكانی هەینی و شەممە و یەکشەممە، ڕۆژی 24ی مانگ کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە.
جەژنی ڕەمەزان: لەبارەی پشووی جەژنی ڕەمەزان ئەگەر مانگ لە 29ـی ڕەمەزان بینرا، 30 و 31ـی مانگی 3 و 1ی مانگی چوار دەبێتە پشووی جەژنی ڕەمەزان کە یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە دەکات.
بەڵام ئەگەر مانگ لە 30ی ڕەمەزان بینرا، 31ی مانگی 3 و 1 و 2ی مانگی چوار دەبێتە پشوو کە دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە دەکات و بەهۆی ئەوەی پێنجشەممە دەکەوێتە نێوان دوو پشووەوە، ئەگەری هەیە ئەو ڕۆژەش بکرێتە پشوو و بە هەینی و شەممەوە دەکاتە شەش ڕۆژ.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 6-4-2025، دەوام لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە تا ڕۆژی 9-4-2025، كە بەبۆنەی 22ـەمین ساڵیادی پرۆسەی ئازادكردنی عێراق پشووی فەرمییە؛ واتە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو، بەڵام حکومەتی عێراق ئەو پشووەی هەڵوەشاندووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک