
کۆبوونەوەی پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێکەنەوە و دەنگ لەسەر دوو پرۆژە یاسا و خوێندنەوە بۆ پێنج پرۆژە یاسای دیکە بکات، لەنێویشیاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان چەند هێزێکی سیاسی شیعە، سەبارەت بە یاسای حهشدی شهعبی ماوەی زیاتر لە شەش هەفتەیە پەرلەمان نەیتوانیوە کۆببێتەوە، دیاریش نییە ئەمجارەش ڕێژەی یاسایی تەواو دەبێت یان نا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 24ـی ئازار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ئەم بڕگانە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ.
دووەم: دەنگدان لەسەر بڕیار بە شێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی کارکردن بە سیستمی هەوڵدان 'پەڕینەوە' لە خوێندندا.
سێیەم: ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی کاتی بۆ چاودێریکردنی پاراستنی موڵکەکانی دەوڵەت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دەستەی حەشدی شەعبی.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای لێخۆشبوون لە هەڵگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و قوبرس.
شەشەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای موختارەکان، ژمارە 13ـی ساڵی 2011.
حەوتەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای دەرچوونی پسپۆڕانی پزیشکی و تەندروستی.
لە لایەکی دیکەوە: پەیوەست بە دانیشتنەکانی پەرلەمان و ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران و بایکۆتکردنی دانیشتنەکان، مەحموود مەشهدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاند، بیر لەوە دەکاتەوە مووچەی سەرۆکایەتیی و هەموو پەرلەمانتاران ڕابگرێت، پرسیاری ئەوەشی کرد کە "ئەگەر پەرلەمانتاران کار نەکەن، بۆچی دەبێت مووچە وەربگرن؟".
- کار دەکات بۆ ئەوەی مەرجەعییەتی شیعە و ئەنجوومەنی فتوا و زانایانی سوننە، فەتوایەک دەربکەن و مووچەی پەرلەمانتاران بە حەرام لە قەڵەم بدەن ئەگەر هیچ کارێک نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات