ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێكە لیژنەی وردبینی لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كردووە و ئەمڕۆش بەردەوامن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 2025-03-18، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی سێی بە سیستمی پەیرۆڵ لەڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلاناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕاگەیاند: هەرچەندە پشووە بەڵام ئەمڕۆ شەممە دەوام لە وەزارەتی دارایی عێراق هەیە، وەزارەتەكە هەم سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقە و هەم ئەو لیژنەیەی كە كاری وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە بەردەوامن لە كاركردن و سەرقاڵی وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی سێن.
قووڵتر: ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی کوردستان لە بەغدا لیستی مووچەی مانگی سێیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد، لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی هەردوو وەزارەتیش دەست بە وردبینیکردن لە لیستەکە کرا، ئەوكات ئەندامێکی شاندی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: لیستەکە بەپێی خواست و داواکاریی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە کراوە، هیچ کەموکوڕییەکی تێدا نییە، بۆیە پێناچێت وردبینی کاتێکی زۆری بووێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە چڕی کار لەسەر وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کراوە، شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق بە هاوبەشی کارەکەیان کردووە و زۆری نەماوە وردبینییەکە تەواوبێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا لیستەکە دەخرێتە بەردەستی وەزیری دارایی عێراق بۆ پەسەندکردن.
زانیاریی زیاتر: "تەرازووی پێداچوونەوە نزیکبووەتەوە لە تەواوبوون و لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، ئەمەش سێهەم ئەرکی سەرشانی ئێمەیە دوای ناردنی لیستی مووچە و داهاتی ناوخۆ کە جێبەجێی دەکەین و هیچ لەسەر ئێمە نەماوە و بەتەواوی پابەندی ڕێککەوتنی نێوانمان بووین".
باكگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 12-3-2025، لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی ڕاسپارد بە زووترین كات لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان ئامادە بكەن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكەن بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت، بەچەند ڕۆژێكی كەم لیستی مووچەی مانگی سێ لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانەوە ئامادە كرا و ڕادەستی بەغدا كرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە