
وێنەی کوژراوەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر کێشەی زەوی و زار لە گوندی قاسم بەگزادەی سەر بە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و بە هۆیەوە 3 کەس کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: لە گوندی قاسم بەگزادەی چەمچەماڵ بە هۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە نێوان دوو بنەماڵە کە خزمی یەکترن ، شەڕ ڕوویداوە و بە ووتەی سەرچاوەیەک بۆ ئاڤا میدیا، 3 کەس کوژراون کەسێکیش بریندارن.
لێدوانی فەرمییەکان:
٠ ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شەڕەکەی گوندی قاسم بەگزادە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووەو هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
٠ سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی چەمچەماڵ بۆ ئاڤا وتی، شەڕەکە لە کاتژمێر 6:15 خولەکی ئێوارە ڕووی داوە، 3 کەس کوژراون و دەوترێت کەسێکیش بریندارە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس نەگواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، وتیشی، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تائێستاش کەس دەستگیر نەکراوە و کێشەکە کۆتایی پێهاتووە و کەشەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە