پارتەکەی خەزعەلی: هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن نییە

شەیری بکە لە:
پارتەکەی خەزعەلی: هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن نییە

حەبیب حەللاوی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی سادیقوون. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

بزووتنەوەی سادیقوون، باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرکردایەتیی قەیس خەزعەلی ئاشکرای کردووە، هیچ کۆدەنگییەک نییە بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی ئێستا.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە مانگی 10ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت، بەشێک لە لایەنەکان دەیانەوێت چەند بڕگەیەکی یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەبیب حەللاوی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی سادیقوون کە بەشێکە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: هیچ نیازێک نییە بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن، ڕەنگە هەندێک فراکسیۆنی پەرلەمانی پێشنیازی هەموارکردنەوەی بەشێکی بکەن، بەڵام هیچ کۆدەنگییەکی گشتی نییە بۆ گۆڕینی تەواوی یاساکە.

لە لایەکی دیکەوە: پێشتر هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق ئاشکرای کردبوو، جوڵەیەکی سیاسیی بە ئامانجی گۆڕینی هەندێک لە بڕگەکانی یاسای هەڵبژاردن هەیە، ڕەنگە سێ بۆ چوار بڕگە گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: