
دیمەنی یەکێک لە کەشتیوانەکان دوای گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەم دوو کەشتیوانە ئەمریکییەی 9 مانگ لە بۆشایی ئاسمان مابوونەوە، نیشانەی پیری لە ڕووخساریان دەرکەوتووە، ئێستا بووەتە جێی پرسیار چۆن لەو ماوە کەمەدا بەم جۆرە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. پسپۆرانی تەندروستی هۆکارەکانی ڕوون دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوو کەشتیوانی ئەمریکی بە ناوەکانی سونیتا ویلیامز و باری ویلمۆر، لە ڕێگەی کەشتی دراگۆنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە 5ـی حوزەیرانی 2024، بە مەبەستی تاقیکاری چووبوونە وێستگەی بۆشایی ئاسمان و بڕیار بوو تەنیا بۆماوەی هەشت ڕۆژ بمێننەوە بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بۆ ماوەی نۆ مانگ لە وێستگەکە مانەوە.
هۆکارە زانراوەکان: پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن: چوونە بۆشایی ئاسمان گۆڕانکاری لە جەستەی مرۆڤ دروست دەکات، دڵ و خوێنبەرەکانی مرۆڤ چیتر خوێن پەمپ ناکەن، چونکە کێش نامێنێ و بەهۆیەوە لاواز دەبن.
٠ بەهۆی نەمانی کێشی زەوییەوە ماسولکەکانی مرۆڤ بارستەیان کەمدەکات، ئەو ئێسکانەی کە لەشیان ڕاگرتووە لە مانگێکدا لە بۆشایی ئاسماندا بە تێکڕایی بە ڕێژەی 1% بۆ 1.5% چڕییان لەدەستدەدەن و بەرگەی زەبری توند ناگرن، دەشکێن. ئەمەش دەبێتە هۆی خێرابوونی پڕۆسەی پیربوون.
٠ هەرچی شلەی لەش هەیە بەخوێنیشەوە بەرەو سەرەوەی لەشی مرۆڤ دەچن دەبنە هۆی هەڵئاوسانی سەر.
٠ بەهۆی وشکبوونەوە یان دەردانی کالیسیۆم لە ئێسکەوە هۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.
٠ بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە خۆر، لەشی ئەم کەشتیوانە هێندەی تر پیردەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: دەمانەوێت لەگەڵ کوردستان بە ئاشتی بژین
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر بەهۆی تیژڕۆییەوە شۆفێری چەند پاسێک سزا دەدرێن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی سێزدەیەمین پێشانگای هەلی کار بەرێوەچوو
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە پارکەکانی شاری دهۆک کەمی یاری منداڵان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەبەخشرێن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیێنێت
12 ئایار
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
11 ئایار
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان دەیانەوێت بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار