فایلی خەڵک؛ 12 ساڵە پرۆژەی تەواوکردنی جووت سایدی قەڵادزێ وەستاوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست چەندین ساڵە پرۆژەی دووسایدی قەڵادزێ وەستاوە و نەتوانراوە تەواو بکرێ، خەڵکی شارەکەش داوا دەکەن پرۆژەکەیان بۆ تەواو بکرێ.

چیرۆکی سەرەکی: لە قەڵادزێ 12 ساڵە خەڵک چاوەڕێیە جووت سایدی دەروازەی قەزاکە تەواو بکرێ، بەڵام ناکرێت، هۆکارەکەشی کۆمەڵێک دووکانن کە دەبێت بڕوخێندرێن.

لێدوانی فەرمی: ئارام ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی قەلادزێ، دەڵێ، بودجەی پێویست نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەن دووکانەکان.

- ئێستا هەوڵێکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی موڵکی بازرگانی بدەن بەو خاوەن دوکانانە و قەرەبوویان بکەنەوە و ئەوانیش دووکانەکانیان چۆڵ بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: