
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوەیت
ئاڤا نیوز
وەزیری بازرگانی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی 100 ملیار دۆلاری بۆ ئازادکردنی کوەیت خەرجکردووە، بەڵام ئەو وڵاتە زۆرترین باجی لەسەر کاڵای ئەمریکی داناوە، مامۆستایەکی زانکۆی کوەیتیش دەڵێت، ئیدارەی ترەمپ فشار لە وڵاتەکەی دەکات تا وەبەرهێنانی زیاتر لە بازاڕی ئەمریکادا بکات.
وێنە گەورەکە: سندوقی سەروەری کوەیت کە سەرمایەکەی زیاتر لە ترلیۆنێک دۆلارە، بەوتەی بەرپرسانی کوەیت 50%ی پڕۆژە و وەبەرهێنانی سندووقەکە لە ئەمریکا دایە و دواتریش ئەوروپا و بەریتانیا و وڵاتانی ئاسیا.
لێدوانی فەرمی: هوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانی ئەمریکا لە چاوپێککەوتنێکدا دەڵێت، هەرچەندە وڵاتەکەی لە پرۆسەی ئازادکردنی کوەیتدا لە ساڵی 1991، زیاتر لە 100 ملیار دۆلاری خەرجکرد، بەڵام ئەو وڵاتە ئێستا بەرزترین باجی خستووەتەسەر کاڵای ئەمریکی و ئیدارەی ترەمپیش دەیەوێت ئەو جۆرە مامەڵەیە ڕابگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە: د.عەبدوڵڵا شایجی، سەرۆکی پێشووی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی کوەیت و پسپۆڕی کاروباری ئەمریکا دەڵێت، خودی بەڵگەنامەکانی ئەمریکا دەیسەلمێنن کە کوەیت، سعودییە، ئیمارات، ژاپۆن و کۆریای باشووری تێچووی تەواوی ئازادکردنی کوەیتیان لە ئەستۆ گرتووە، بابەتی باجیش وڵاتانی کەنداو یەک سیاسەتی باجی هاوبەشیان هەیە کە ئەویش بریتییە لە 5%.
بەوتەی ئەو مامۆستایەی زانکۆ، ئامانج لەو هەڵمەتەی بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بۆ ئەوەیە فشار لە کوەیت بکەن لە ڕێگەی سندووقە سەروەرییەکەی وەبەرهێنانی زیاتر لە ئەمریکادا بکات، تەنانەت فشارکردن لە کوەیتیش تا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە دەکرێت ئامانجێکی دیکەی ئەو بێزارکردنە بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات