
لۆگۆی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی نائاسایی دەبەستێت، پۆستی وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش لە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود وەردەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دوای دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان بە حیزب دراوە نەوەكو كەسێك بۆ گۆڕینی وەزیرەكە سێ كەسمان بەربژێر كردووە، بەفەرمی داوامان لە سەرۆكوەزیران بارزانی كردووە، پۆستەكە بەوەكالەت بە یەكێك لەم سێ كاندیدە نوێیەی حیزبەكە بدرێت. فەرهاد تۆفیق ، گوتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، سێ كەسی بۆ پۆستی وەزیری شەهیدان كاندید كردووە، ئەوانیش ( فاتیح ڕەئووف، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی؛ ئامانج جەمال، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆكی پارتەكە و سادق جەباری، كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی) ن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكاریین بۆ كۆنگرەی نائاسایی و دەیانەوێت بە زووترین كات و پێش 10-6-2024، ئەمساڵ و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆنگرەكەیان ببەستن، بە بڕیار حیزبەكەش عەبدوڵڵا حاجی مەحموود دەركراوە و مافی بەشداریكردنی لە كۆنگرەدا نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین بوو بە سەرۆكی یانەی هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە