
پارێزگای هەڵەبجە: وێنە: ویكیی پیدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان حەوت پرۆژە لە بواری کەرتی تەندروستی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای سەردانی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ هەڵەبجە کە چەند بڕیار و پرۆژەیەکی ڕاگەیاند و بەڵێنی دا خەڵکی پارێزگاکە تەنیا جێنەهێڵێت، حکومەت دەستی بە جێبەجێکردنی دەیان پرۆژە لە پارێزگاکە کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: بڕیارە سبەی یەکشەممە حەوت پرۆژە لە بواری تەندروستی لە هەڵەبجە بکەینەوە:
یەکەم: دانانی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین و پڕکردنەوەی بتڵی ئۆکسجین، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 400 ملیۆن دینار.
دووەم: کردنەوەی نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان لەسەر ئەرکی حکومەت وە دابینکردنی ئامێرەکانی لەلایەن دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار، دامەزراندنی 130 کارمەندو پزیشکی گرێبەست بۆ نەخۆشخانەکە ئەمە جگە دانانی گارکەیەکی ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکە.
سێیەم: دابینکردنی ئامێری پزیشکی زۆر پێشکەوتوو لە شێوەی پێشانگەیەدا بە گوژمەی زیاد لە یەک ملیار دینار لەسەر ئەرکی حکومەت.
چوارەم: دامەزراندنی سەنتەری هەرس و جگەر و نەخۆشییەکانی مەمک و دابینکردنی سەرجەم کەلوپەل و ئامێرە پزیشکییەکانی.
پێنجەم: دروستکردنی باڵەخانەی نووسینگەی لەدایکبوون و مردن و دابینکردنی کەلوپەلی ئۆفیس.
شەشەم: نۆژەنکردنەوەی سەنتەری ڕاهێنان و دروستکردنی پەلی دەستکرد و دابینکردنی پێداویستییەکانی لەسەر ئەرکی ڕێکخراوی جی ئای زێدی ئەڵمانی.
حەوتەم: فراوانکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و دروستکردنی باڵەخانەی هێڵی گەرمی 122 لە سەر ئەرکی جی ئای زێدی ئەڵمانی .
بۆچی گرنگە: پرۆژەکان ڕاستەوخۆ خزمەت بە هاونیشتیمانیان دەکەن، بە تەواوبوونیان چیتر پێویست ناکات بۆ وەرگرنتی چارەسەری چەندین نەخۆشی لە هەڵەبجەوە سەردانی سلێمانی و شارەکانی دیکە بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت