دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی دواخستنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزەکانی 70 بەڕێوەبەری بانکی باخان لەسلێمانی لە کارەکەی دوور دەخرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دەبوایە ڕۆژی 17مانگی سێ، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش بکرایە، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین چەند ڕۆژێک دواکەوت، بۆنموونە ئەمڕۆ یەکشەممە کە 23ی مانگ بوو و پشوو بوو، بانکی کێوەڕەش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و هێزەکانی 70ی دابەش کرد.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە سنووری سلێمانی کردووە کە بەمشێوەیەیە:-
- لە ڕاگەیێنراوێکی بانکی کێوەڕەشدا هاتووە، بەشێکی بانکەکان زۆر قەرەباڵغن بۆیە ناتوانن لە یەک کات مووچەی هەموومان دابەش بکەن، دەیکەنە سەرە و هەر ڕۆژە و بەشێکیان.
- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، بەشێکی زۆری کێشەکە لە بانکی باخان بووە لە سلێمانی، بەهۆیەوە ئاکۆ عومەر، بەڕێوەبەری بانکەکە دوورخراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەر لەبارەی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، ئاکۆ عومەر، بەڕێوبەری بانقی باخان لەسلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، هیچ نووسراوێکی لەسەر دوورخستنەوەی و کۆتاییهاتنی ڕاژەکەی وەک بەڕێوبەری بانک پێنەگەیشتووە، تەنها بە زارەکی لە وەزارەتی داراییەوە بڕیاری دوورخستنەوەی پێ گوتراوە.
- لە وەزارەت پێیان وتم بۆیە لە ئەرکەکەت دوور دەخرێیتەوە، کتابی خەرجکردنی مووچەت بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە واژۆنەکردووە، بەڵام گرفتەکە لای من نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 چرکە لەمەوپێش
سوپای ئەمریکا لە دوو بنکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەکشێنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری کەرکووک: بودجەمان سفرە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: ئاماژەی ئەرێنی بۆ ناردنی مووچە هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
1 حوزەیران
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 200 هەزار ماستەرکارد و ڤیزەکاردی بانکەکانی عێراق بلۆک دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ جارێکی دیکە بەرز دەبێتەوە؛ مسقاڵێک عەیار 21 بە 668 هەزارە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: بە دوو مەرج مووچەی مانگی پێنج بۆ کوردستان دەنێرین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات کێ لەپشت ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانە