
وێنەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران هاوتا عێراقییەکەی لە ناوەڕۆکی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەلی خامنەیی ئاگادار دەکاتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێران وەڵامی نامەکە دەداتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو نێردەی ترەمپ لە كۆبوونەوەیەكدا لە ئەبوزەبی، نامەكەی ترەمپی گەیاندە محەممەد بن زاید، سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و ڕۆژێک دواتر، ئەنوەر قەرقاش، ڕاوێژکاری دیپلۆماسی محەمەد بن زاید سەردانی تارانی كردو نامەكەی ڕادەستی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 24ـی ئازاری 2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێگەیشت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق:
- هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی غەززە و لوبنانیان تاوتوێ کردووە لە پاشخانی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلییەوە، جگە لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن.
- وەزیری دەرەوەی ئێران، فوئاد حوسێنی لەبارەی ناوەڕۆکی پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕش ئاگادار کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ئێران وەڵامی نامەکە دەداتەوە.
- هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی بەردەوامی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی هاوبەشیان تاوتوێکرد.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێگەی ئەكسیۆسی ئەمریكی، لە زاری پەرسێكی ئەمریكی و دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، نامەكەی ترەمپ بۆ خامەنەیی "تووند بووە" و ترەمپ لەنامەكەدا وتویەتی، دانوستانی كراوەی ناوێت و مۆڵەتی دوو مانگی بە تاران داوە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەربانگی ئاڤا؛ خۆئامادەکردن بۆ جەژنی رەمەزان دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
جومانە غەلای: نابێت دەنگدەر تۆماری بایۆمەتریی بگوازێتەوە کەرکووک
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت چەکداری داعش دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی 50 کەس بەتۆمەتی گەندەڵیی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی مقاوەمە لە عێراق هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەت و کۆمیسیۆن تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەکەن
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ڕادەگیرێت