
عومر ئەلکروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە
ئاڤا نیوز
دادگای کارگێڕی بە فەرمانێکی سالاری بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی ڕادەگرێت و سەرۆکی ئەنجوومەنەکەش دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بۆ تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسییەکانی گەندەڵی دارایی و ئیداری و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بۆ بەدەستهێنانی سەروەت و سامان. متمانەی لە عومر ئەلکروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە سەندەوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی دادگای کارگێڕی کە وێنەیەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، پاڵپشت بەو داواکارییەی کە پێشکەشی دادگاکە کرابوو بۆ دەرکردنی فەرمانێکی سالاری بۆ ڕاگرتنی بڕیاری دوورخستنەوەی عومر ئەلکروی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە تاوەکو دۆسیەکەی لە دادگا یەکلایی دەبێتەوە، دادگای کارگێڕی لەسەر ئەو داوایە بڕیاریدا فەرمانە کارگێڕییەکە ڕابگیرێت تاوەکو دۆسیەکە یەکلا دەبێتەوە.
چی ڕوویدا: ڕۆژی یەکشەممە 2025-3-23، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە گوێیان لە وەڵامەکانی سەرۆکی ئەنجوومەن گرت لەسەر ئەو پرسیارانەی ئاراستەیان کردبوو، بەڵام ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بڕویان بە وەڵامەکانی نەهێنا و بە کۆی دەنگ بڕیاری سەندنەوەی متمانەیان لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە داو نزار لهێبی، بە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەن هەڵبژاردرا.
لەلایەکی دیکەوە: پێش سێ هەفتە بە هەمان شێوە ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دوای چوار ڕۆژ دادگای کارگێڕیی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی حاسوودی ڕاگرت، تاوەکو دۆسیەکەی لە دادگا یەکلادەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە