
دیمەنی سایلۆی هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ زیادکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: وەرزی دروێنەکردنی گەنم نزیک بووەتەوە، ئەو بڕەی عێراق بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، زۆر کەمە لە بەرامبەر ساڵی ڕابردوو بەبیانوی وشکەساڵی و کەمی بارانبارین.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەبارەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەردەوام لەسەر هێلین و گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەین، بۆ ئەوەی بڕی وەرگرتنی گەنم زیاد بکەین، چونکە ئەو بڕەی ئەمساڵ دیاری کراوە زۆر کەمە.
ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی دیاری کردووە کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، بەڵام بە پێی پیشبینی ئێمە گەنمی جووتیارانی کوردستان لەو بڕە زیاترە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بڕێکی زیاتر گەنم لە جووتیارانمان وەربگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، ئەگەر ئەمساڵ تەنها 400 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت، کاریگەریی نەرێنی لەسەر بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە