
دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانكی دارایی هەرێمی كوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی، ئەو مووچەخۆرانەی لە ڕێی پرۆژەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن ڕاستەوخۆ پارە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان و لەڕێگەی کورتەنامەوە ئاگادار دەکرێنەوە و ئەو مووچەخۆرانەی بەشێوەی كاش مووچە وەردەگرن، دوای گواستنەوەی پارە بۆ بانكەكان لە كەمترین ماوەدا ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بە نوێنەرانی 50 کۆمپانیای ئەمریکی سەردانی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
15 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی فەڵەستین لە مزگەوتی ئەقسا بەشداریی نوێژی هەینی دەکەن
28 ئازار
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەنپێداویستیی تایبەت دەرکرا
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو زیاتر لە 400 هەزار کەس لەڕێگای کارتی بانکیەوە مووچە وەردەگرن