
گرافیک، پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراێک ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی کاری پێویست بۆ ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پلانی ڕۆژانی پشووی جەژن ئەنجام بدەن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنە و جەژنەکان وەزارەتی تەندروستیی پلان و ڕێکاری پێویست دەگرێتەبەر لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی، بۆ ئەمساڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان ئاگادار کراونەتەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن و لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان ڕێکارەکان جێبەجێ بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەراتییە تەندروستییەکان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، کاری پێویست ئەنجام بدەن بە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککارانەی خوارەوە:
- دانانی لیژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان.
- بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو، پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
-لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان.
- پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین، خولاو، پەرستار، کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
- هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
- ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە هەشتی بەیانی تاکوو هەشتی بەیانی ڕۆژی دوایی ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
-ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
- ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
- بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
- هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ـی بەشەکان کراوە بێت وەڵام بدرێتەوە.
- نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
-سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
- سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوەبێت.
- تیمەکانی فریاگوزاری و هێلی 122 بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی 24 کاتژمێری، هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
- خزمەتگوزاری بانکی خوێن بە شێوەی ئێشکگری 24 کاتژمێری کراوەبێت.
-تیمەکانی پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستیی، بەردەوام دەبن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
- تیمی تەندروستیی لە شوێنە گەشتیارییەکان دابنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بۆ باری لەناکاو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی ساڵێکدا لە سنووری هەولێر 72 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە