خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

خێمەی ڕەمەزان کەشێکی جیاوازی بەشەوانی بەردەم قەڵای هەولێر بەخشیوە هەزاران هاونیشتمانی و گەشتیار سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە، 

چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەبازاڕەکان و شوێنە دیارەکانی شارەکانی هەرێمی کوردستان، چەندین فیستیڤاڵ و چالاکی گۆرانی و میوزیکی جۆراو و جۆر بۆ نمایشکردنی خواردن و کاری دەستی و جل و بەرگ و دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: لە شاری هەولێر خێمەی ڕەمەزان کراوەتەوە و شەوانە تا پارشێو جمەی دێت، هەرکەسێک دەچێت ئەوێ سەرنجی دەچێتە سەر خێمەی ڤیزت کوردستان، بەچوونە ناو ئەو خێمەیە کەشێکی پڕ چالاکی دەبینرێت کە ئامانج لێی ناساندنی کوردستانە بە گەشتیاران و تیمێک لەوێ خزمەتگوزاری جیاواز پیشکەشی سەردانکاران دەکەن ئاشنا دەبن بە ئەپڵیکەیشنی دیڵز کە جیهانێکە بۆ بازاڕکردن و داشکاندنی گەورەی بۆ بەرهەمەکان تێدایە

لێدوانی فەرمی: ئادەم جاسم - بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیە گشتیەکان لە کۆمپانیای تەڵەبات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تەڵەبات پێگەیەکی تەکنەلۆجییە لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات لە خێمەی ڕەمەزان، بە بەهای 20 ملیۆن دینار دیاری هەیە، هەرکەسێک لەیاری سینی سینییانێ بیباتەوە تەڵەبات دیارییەکی پێدەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: