
یەكێک لەو گەڕەکانەی هەولێر کە سوودمەندبووە لە کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە شەش گەڕەکی دیکەی هەولێر، ئێستا ژمارەکە زیادی کردووە و 26 گەڕەکی ئەو شارە بە کارەبای 24 کاتژمێری ڕووناکبوونەتەوە و ئاڤا زانیویەتی بەشێک لە گەڕەکەکانی دیکەی سنووری شەقامی بازنەیی 60 مەتری لە هەولێر، وێستگەی داهاتووی گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی دەبن.
وێنە گەورەکە: دوێنی هەینی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری بۆ گەڕەکەکانی (تەیراوە، مستەوفی، کورانی ، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە) دابین کرا، بەمەش کۆی گەڕەکە سوودمەندبووەکانی شاری هەولێر لە پڕۆژەی ڕووناکی، گەیشتە 26 گەڕەک.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەر لەو شەش گەڕەکە، گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە) لە سنووری هەولێر لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندبوون، بەمەش تا ئێستا 26 گەڕەکی شارەکە سوودمەند بوونە و بەپێی زانیارییەکان بەشێکی دیکەی گەڕەکەکانی بازنەی شەقامی 60مەتری، وێستگەی داهاتووی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکە دەبن.
زانیاریی زیاتر: تەنها لە سنووری هەولێر، 346 هەزار هاووڵاتی لە خزمەتگوزاریی پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوونە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی ئەهلی لە 35 گەڕەکی جیاواز لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، وەستێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی مانگی شەشی ئامادە کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت