پلانێكی ئەمنیی تۆكمە بۆ ڕۆژانی جەژن دادەنرێت

شەیری بکە لە:
پلانێكی ئەمنیی تۆكمە بۆ ڕۆژانی جەژن دادەنرێت

مەفرەزەیەک پۆلیسی فریاکەوتن لە کاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان پلانی ئەمنی بۆ ڕۆژانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت.

 

وێنە گەورەكە: بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و پشووەکانی ئەم جەژنە لە رێکكەوتی 29-3-2025 تاوەكو 5-4-2025، سەرجەم هێزەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانیی لەتەواوی هەرێمی کوردستان خرانە حالەتی ئامادەباشی، بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا، پلانێكی ئەمنیی تۆكمە جێبەجێ دەكرێت كە خۆی لە سێ خاڵی سەرەكیدا دەبینێتەوە:


یەكەم: سەرجەم بنکەکانی ناوشار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواودا دەبن.

دووەم: ⁠تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناوشار و بازاڕەکان.

سێیەم: ⁠بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگاکان و دەستەی گەشتوگوزار، ناوچە گەشتیارییەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ