ئەمریکا پێشنیازێکی نوێی ئاگربەست دەخاتە بەردەم ئیسرائیل و حەماس
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-10

دیمەنێک لە ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە بەهۆی شەڕەوە؛ سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
هەوڵ و گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا ئەمریکا پێشنیازێکی نوێی خستووەتە بەردەم ئیسرائیل و حەماس.
وێنە گەورەکە: پێشنیازەکەی ئەمریکا زیاتر ڕەهەندی مرۆیی هەیە و جەخت لەسەر یارمەتیدانی خەڵکی مەدەنی دەکاتەوە.
نێوەڕۆکی پێشنیاز: بەگوێرەی پێشنیازە نوێیەکەی ئەمریکا، ئیسرائیل بۆ ماوەیەک هێرشەکانی دەوەستێنێت، لەم ماوەیەدا ئاسانکاریی بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان، بونیاتنانەوەی نەخۆشخانە و نانەواخانەکان و گەڕاندنەوەی ئاو و کارەبا بۆ غەززە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەردوو لایەنی ئیسرائیل و حەماس پابەند دەبن بە ئازادکردنی منداڵان، ژنان و کەسانی بەتەمەن کە لەلایەن هەردوولا بە دیل گیراون. هەروەها گەرەنتیی گەڕانەوەی هەنگاو بە هەنگاوی ئاوارەکان لە باشوور بۆ باکووری غەززە دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئیسرائیل حەماسی بە ڕێگریکردن لە گەیشتن بە ئاگربەست پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە، سوپا بۆ گەڕاندنەوەی دیلەکان درێژە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەدات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئەمریکا ئالوودە بووە بە سزادانی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕە پوورێکی ئەسەد و سێ بەرپرسی پێشووی سووریا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران گۆڕانکاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا دەکات