
دوو فڕۆکە لە ئاسمانەوە لەگەڵ چەند پەلەهەورێک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بارانی دەستکرد، کۆبوونەوەیان لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئوسترالی و ئەڵمانی ئەنجامداوە و لە داهاتووشدا بە کرداریی کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە تازە نییە و ساڵی ڕابردووش دەستەی ڕاوێژکاران لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهاوکاریی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە پڕۆژەی بارانی دەستکردییان تاوتوێ کرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە بودجە و وردەکاری زانستی زۆر هەیە پار پڕۆژەکە نەکەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، تەرخانکردنی بودجە و خودی پڕۆژەکەش ئێستا لە ئەنجوومەنی وەزیرانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، تیمی زانستیی تایبەتی وەزارەتەکەیان بۆ بارانی دەستکرد لەگەڵ کۆمپانیای بارانی دەستکردی ئوسترالی ART و کۆمپانیای ئەڵمانی تایبەتمەند بە تەکنیکی بارانی دەستکرد CST کۆبووەتەوە، بۆ بینین و چاودێریکردنی کارەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: سەلمان بەهادلی، بەڕێوەبەری دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکەیان بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بووە و تیایدا چۆنییەتی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە و ئەزموونیان بۆ بارانی دەستکرد تاوتوێ کردووە، گفتوگۆش لەسەر ئەو پڕۆژانە کراوە کە ئەو کۆمپانیایانە لە هەندێک وڵات جێبەجێیان کردووە.
- بەوتەی ئەو بەرپرسەی کەشناسی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو ئاستەنگییانەش تاوتوێ کراون کە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هاتوونەتە ئاراوە و بوونەتەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، هاوکات تیمە عێراقییەکە هەندێک پرسیاری وردی کردووە بە ئامانجی سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەیە لە عێراق لە ماوەکانی داهاتوودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانەیەک لە شاری فەللوجە 30 کەس ژەهراوی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 142 هەزار کەس داواکارییان بۆ کارمەندی سەر سندووق پێشکەش کردووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ حاجییە عێراقییەکان: خزمەتکردنتان ئەرکی ئێمەیە لە هەر کوێیەک بن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی سوننەکان: دەنگ کڕین بەشێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێژی جەژن لای شیعەکانی عێراق و بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی بەڕێوەچوو