گۆڕان سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی عێراق تۆمار دەکات
- کوردستان
- 5 نیسان
ئاڤا نیوز
گۆڕانی گردی زەرگەتە ئەمرۆ سێیەمین کۆنفڕانسیان بەست، تێیدا ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردران و بەرنامەی سیاسی و دەستووری ناوخۆیی پەسەند کران. گۆڕانی گەڕەکی کوردساتیش بە نیازە رۆژی پێنجشەممە کۆنفڕانس ببەستێت.
چیرۆکی سەرەکی: گۆڕانی گردی زەرگەتە کۆنفڕانسی سێیەمی بە بێ ئامادەبوونی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی عێراق بەست، لە کاتێکدا پێشتر ئاگادار کرابوونەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی کۆنفڕانسەکە بکەن.
چی ڕوویدا: هەموو میدیاکان ڕووماڵی کۆنفڕانسەکەیان کرد و بۆیان هەبوو بچنە گردەکە، تەنیا KNN نەبێ، کە ساڵانێک پێیان دەوت تۆپخانەکەی گۆڕان، کەچی ئەمرۆ لەکاتی کۆنفڕانسەکەی گۆڕانی گردی زەرگەتە، دیمەنی تەرزە بارینی پیشان دەدا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: كاردۆ محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانی گەڕەکی کوردسات دەڵێت: ئێمە رۆژی پێنجشەممە کۆنفڕانس دەبەستین خۆمان نوێ دەکەینەوە، گۆڕان دەبەینە قۆناغێکی تازەوە.
لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولکەریم تاکە وەزیری گۆڕان بوو، بەشداری کۆنفڕانسەکەی کرد و گوتی، نوێنەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەژێر گوشاری سیاسی نەهاتووە بۆ کۆنفرانسەکەی ئێمەو چاودێری بارودۆخەکە بکات.
زانیاریی زیاتر: ناوی ژمارەیەک کەس بڵاو بوویەوە کە وەکو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان هەڵبژێردران، یەکێکیان محەمەد تۆفیق ڕەحیمە. ئاڤا پەیوەندی بە ناوبراو کرد، لە وەڵامدا بێ ئاگایی خۆی لەو بابەتە ڕاگەیاند و گوتی، لەو لیستە ناوی منیان داناوەو بۆ هیچ پۆستێکیش خۆم کاندید نەکردووە.
لە لایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ، یاسین حەمە عەلی، ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەرچەندە پێشتر ئەنجوومەنەکەیان ئاگادارکردبووە و داوایان کردبوو نوێنەریان سەرپەرشتی کۆنفڕانسەکە بکات، بەڵام نەهاتوون و خۆیان هەڵقورتاوەتە ناو کێشە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەکە، لەبەر ئەوە سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی عێراق تۆماردەکەین و پێویستە سنوورێک بۆ ئەو تاکڕەوییە لە بڕیاردانی بۆ دابنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرفینا جڤاکی… ئێک
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو کۆگای هەڵگرتنی گۆشت دوو خواردنگە لە ئیسکان دادەخرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی پشدەر کەسێکی دەستگیر کردووە سەدان ئافرەتی هەڵخەڵەتاندووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرەی گەل دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شۆفێرانی گەراجی باشووری هەولێر گلەییان هەیە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەکەکە داوای وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران كار بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی تەرزەبارینەكە دەكرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی دانووستانکاری پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە