
کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باج لەسەر کاڵای وڵاتان بەهۆی جیاوازی لە هاوسەنگی بازرگانی (هاوردە و هەناردە) دەرکراوە و زۆرینەی کاڵای ئەمریکاش لەڕێگەی بازاری وڵاتانی دیکەوە دێتە عێراق، بۆیەش بڕیاردرا کار بکرێت بۆ کردنەوەی لق و بریکاری کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئەمریکا و بازرگانیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە، لەگەڵ گەشەپێدانی خزمەتگوزاریی بانکیی و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: 2ـی نیسان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک باجی نوێی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان سەپاند و بە تەواوەتی جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتانی جیهان ڕاگەیاند، بەگوێرەی بڕیارەکەش هەر کاڵایەکی عێراقی هەناردەی ئەمریکا بکرێت بەڕێژەی 39% باجی دەخرێتەسەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییە ئابووریی و بازرگانییەکانی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ زیادکردنی باج لەسەر کاڵای وڵاتان، بەتایبەتیش کە بڕیارەکە لەسەر بنەمای هاوسەنگی بازرگانی دەرکراوە و زۆرینەی کاڵای ئەمریکاش لەڕێگەی وڵاتانی دیکەوە دێتە وڵات، ئەویش بەهۆی سیاسەتی کۆمپانیاکانی ئەمریکا کە لە مامەڵەیاندا لەگەڵ عێراق پەیڕەوی لێ دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا و بۆ پاراستنی "گەشەی ئابووری عێراق" بڕیاردرا بە:
یەکەم؛ لەڕێگەی کردنەوەی بریکاری کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئەمریکا، چالاککردنی بریکاری کۆمپانیا بازرگانییەکانی عێراق و مامەڵەی بازرگانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا، کار بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان بکرێت.
دووەم؛ کار بکرێت بۆ گەشەپێدانی خزمەتگوزاریی بانکیی لەنێوان کەرتی بانک و دارایی عێراق و ئەمریکا، بەجۆرێک بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی هەردوولا بەدیبهێنێت.
سێیەم؛ تیمی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ڕاسپێردرا پێداچوونەوە بە بنەمای پەیوەندی بازرگانیی لەگەڵ ئەمریکا بکات بەمەبەستی بەهێزکردن و باشترکردنی، تا پەیوەندییەکی ئابووری و بازرگانیی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و هاوبەشی ئەرێنیی بونیاد بنرێت.
چوارەم؛ وەزارەتەکانی دەرەوە، دارایی، بازرگانیی و لایەنە پەیوەندییدارەکان کەناڵی گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان بکەنەوە، ئەویش بەجۆرێک ببێتە مایەی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و چاودێری بازارە داراییەکان، هەفتانەش لەسەر ئەم بابەتە ڕاپۆرت بۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیران بەرزبکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات