لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە

شەیری بکە لە:
لە عێراق 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکان پاککراونەتەوە

کارمەندێک سەرقاڵی پووچەڵکردنەوەی مینە. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

فەرمانگەی کاروباری مین لە عێراق دەڵێت، 60%ـی ناوچە مینڕێژکراوەکانی وڵات لە مین پاککراونەتەوە، ونبوونی نەخشەی ناوچە مینڕێژکراوەکانیش وەک ئاستەنگییەکی گەورە لەبەردەم کاری فەرمانگەکە ناودەبات.

بۆچی گرنگە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە دوای ساڵی 2003ـەوە، لە عێراق زیاتر لە 30 هەزار کەس بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون، پاککردنەوەی تەواوی ناوچەکانیش لە مین هاوکار دەبێت تا ئەو زیانە گیانییانە بە تەواوی نەمێنن.

لێدوانی فەرمی: مستەفا حەمید، وتەبێژی فەرمانگەی کاروباری مین لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، ساڵی 2003 زیاتر لە 6 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە عێراق ناوچەی مینڕێژکراو بوو، بەڵام لە ساڵی 2025دا نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە ماوە و چوار هەزار کیلۆمەتری پاککراوەتەوە، واتە 60% ناوچە مینڕێژکراوەکان لە مین پاککراونەتەوە.

زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی مین، نزیکەی نیوەی هەموو ناوچە مینڕێژکراوەکانی عێراق کەوتوونەتە پارێزگای بەسڕە، ونبوونی نەخشەی ناوچە مینڕێژکراوەکانیش کە لای وەزارەتی بەرگریی حکومەتی بەعس بوون بەر لە ساڵی 2003، ئاستەنگییەکی گەورەی بۆ کارەکانیان دروستکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: