بڕیارەکەی سەدر ململانێی هەڵبژاردن دەخاتە نێوان سوودانی و چوار چێوەی هەماهەنگییەوە
- عێراق
- 7 نیسان

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی سەدر بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنی داهاتوو، ململانێی خستووەتە نێوان سوودانی و لایەنەکانی ناو چوار چێوەی هەماهەنگیی، بەتایبەتیش کە چاوەڕێ دەکرێت لیستەکەی سوودانی دەنگی گەنجان و لایەنگرانی سەدر بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت و نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان دەبێت، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئاشکرای کردووە کە بە هاوپەیمانێتییەک بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەکات.
لێدوانی فەرمی: هەرچەندە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی، داوای هەمواکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن دەکات و بەفەرمیش پڕۆژەی هەموارەکەی پێشکەشی پەرلەمان کردووە، بەڵام محەممەد بەلداوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقون بەسەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی، دەڵێت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەو یاسایەی ئێستا بەرکارە خواستی زۆرینەی لایەنەکانە و داوا دەکەن هەموار نەکرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەم کاتەدا کارێکی قورسە و ناکۆکی و مشتوومڕی زۆری لەسەر دروستدەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: هاوپەیمانێتییەکەی مالیکی باوەڕی وایە ئەگەر سەدر و ڕەوتەکەی بەشداری هەڵبژاردن نەکەن، دەنگی گەنجان و لایەنگرانی سەدر بۆ هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی و هاوپەیمانێتییە تازەکان دەچێت، بۆیەش دەیەوێت یاسای هەڵبژاردن بەو شێوازە هەموار بکاتەوە کە بەهۆیەوە بتوانێت ژمارەی کورسییەکانی زیاد بکات، بەڵام ئەم خواستەی مالیکی لەلایەن سەرکردەکانی دیکەی شیعەوە ڕەتدەکرێتەوە بەوهۆیەش ململانێ ڕاگەیاندن لەنێوانیاندا دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە