
ئاڵای وڵاتان ئێران و عێراق
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیاسای "ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران"، مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هیناوە و بەشێک لەو لایەنانەی دژی ئێرانن ئەو پڕۆژەیە ڕەتدەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکیان بەناوی "ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران" پێشکەشکردووە، بەگوێرەی پڕۆژەکەش وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکا دەبێت لە ماوەی 180 ڕۆژدا هەژموونی ئێران لە عێراق کەمبکەنەوە .
لێدوانی فەرمی: موختار موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند: عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و پێویستی بە هیچ بڕیارێکی ئەمریکی و نێودەوڵەتی نییە، داواکەی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاش تەنیا فشارێکە بۆ تێپەڕاندنی پلانەکانی ئەو وڵاتە و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
لەلایەکی دیکەوە: ڕائید فەهمی، سکرتێری حیزبی شیوعی عێراقی ئاشکرایکرد، هیچ هێز و لایەنێک لەگەڵ بەکارهێنانی هێز دژی عێراق نییە ، هاوکات ئەمریکییەکان پلانیان هەیە هەژموونی ئێران نەک تەنیا لەعێراق بەڵکو لەهەموو ناوچەکە کەمبکەنەوە.
پڕۆژەیاساکە بهم شیوهیهیه: پێویستە هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی هەر یەکە لە ئەبو فەزل عەباس، حیزبوڵڵای عێراق، نوجەبا، جوند ئەلئیمام، فەیلەقی بەدر، ، سەرایا خوڕاسانی، جیهاد، بەرەی ئیسلامی لە عێراق، کەتیبەکانی سەیدولشوهادە، هێزەکانی ئیمامی عەلی هەڵبوەشێنرێتەوە و بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، ئەمە جگە لە دادگاییکردنی چەند کەسایەتییەک دیارترینیان نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق .
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دووپات دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە