
یەكێک لە کێڵگەکانی مین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پێنج هاونیشتمانی لە سنووری قەزای پێنجوێن مین پێیادا دەتەقێتەوە و قایمقامی قەزاکەش لەوبارەیەوە دەڵێت، "یەکێکیان قاچێکی لەدەستداوە".
چیرۆکی سەرەکی: پێنج کەس کە دانیشتووی سنووری شارەزوورن، بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهارە چوونەتە دەڤەری میشیاو لە سنووری قەزای پێنجوێن، بەڵام مین پێیاندا دەتەقێتەوە و بەوهۆیەوە یەکێکیان قاچێکی دەپەڕێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کاتژمێر 09:30ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ڕووداوەکە ڕوویداوە،، کەسێک بەناوی 'ڕەئوف عەبدولکەریم ساڵح' قاچێکی لەدەست داوە.
زانیاریی زیاتر: بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە لە سلێمانی گواستراوەتەوە، بڕیارە ئەمشەو نەشتەرگەری بۆ بکرێت.
زانیاریی تایبەت: ڕەئوف عەبدولکەریم کە لەم ڕووداوەدا بریندار بووە، ماوەی چوار ساڵە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکەی، دەستی داوەتە کۆکردنەوەی گیای بەهارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک