کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 2018 دەکرێت
- عێراق
- 9 نیسان

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی (11-11-2025)، بەیاسای کۆنی هەڵبژاردن (یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018) ئەنجام دەدرێت.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 12ی ساڵی 2018، عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت، بەوپێیەش هەوڵەکان بۆ هەمواری یاساکە و زیادکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن بێ ئەنجام بوون.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەو وادەیەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران دیاریکرد.
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەیە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 12ی ساڵی 2018، ئامادەکارییەکانیش ماوەیەکە دەستیانپێکردووە، ئەویش لەڕێگەی دەستپێکردنی قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری.
- لە ماوەی داهاتوودا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران خشتە و کاتی کارەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن پەسەند دەکات، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەترییش لەڕێگەی 1079 بنکەوە بەردەوامە، ئەوەش گەرەنتی بەشداری هاووڵاتییان لە هەڵبژاردن دەکات وەک مافێکی دەستووریی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا ڕۆژی (11-11-2025) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەمەش بزانە: بۆ هەڵبژاردنەکەی 11ی تشرینی دووەم، زیاتر لە 29 ملیۆن کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، بۆیەکەمجاریش لە دایکبووانی ساڵی 2007 دەنگ دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات