
سێ بازنە زێڕ
ئاڤا نیوز
ماوەیەكە لەنێو زێڕنگران جۆرە مامەڵەیەك پەیدابووە كە پێی دەڵێن مامەڵەی هەوایی و ئێستا ئاسەوارەكانی ئەوجۆرە مامەڵە وەهمیە بەدەردەكەوێت و دەگوترێت بەهۆیەوە ژمارەیەك زێڕینگر مایەپووچ بوونە و ئیفلاسبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە.
وێنە گەورەكە: مامەڵەكە بەمجۆرەیە كە كڕین و فرۆشتن بە بڕێكی زۆری زێڕ دەكرێت بێ ئەوەی خودی زێڕەكە بوونی هەبێت، دوای ماوەیەك لە مامەڵەكە تەنیا جیاوازی نێوان دوو نرخەكە، واتە كاتی كڕینی زێڕەكە و كاتی فرۆشتنی وەردەگیرێت، واتە بەس قازانجەكە وەردەگیرێت یان بڕی كورتهێنانەكە دەدرێت، بەنموونە کەسێک بڕی 100 مسقاڵ زێڕ بەنرخی ئەمڕۆی بازاڕ بە کەسێکی دیکە دەفرۆشێت، بێ ئەوەی كڕیار و فرۆشیار زێڕەكەیان هەر بینیبێ یان هەر لەبنەڕەتدا وجودی هەبێ، ئەو زێڕە بە وەسڵ و شت لەسەر كڕیار دەبێتە ماڵ، پاش هەفتەیەك ئەگەر نرخی زێڕەكە لەو نرخە بەرزتربووەوە كە لەكاتی كڕینی زێڕەكە فرۆشراوە، ئەوا كڕیار بەس بڕی قازانجەكە وەردەگرێت، خۆ ئەگەر نرخەكە نزم ببێتەوە ئەوا كڕیار تەنیا زەرەرەكە دەدات بێ ئەوەی نرخی ڕاستەقینەی زێڕەكە بدات.
لێكەوت و كاریگەرییەكان: بەهۆی ئەو جۆرە مامەڵە ناشەرعییە چەند بازرگانێك زیانی گەورەیان بەركەوتووە.
لێدوانی فەرمی: كارزان ئەنوەر، خۆی زێڕینگرە و شارەزایە و ئەندامی سەندیكای زێڕینگرانی كوردستانیشە بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی زێڕ نرخی زۆر گرانبووە بەشێك لە بازرگانان ناتوانن پارەی كاش دابین بكەن ناچار پەنایان بۆ ئەوجۆرە مامەڵە هەواییە بردووە، بەهۆیەوە كەسانێك هەن ئیفلاسیان كردووە و هەشە 30 كیلۆ تا 50 كیلۆ زێڕی زەرەركردووە.
- ڕوونیشی كردەوە ئەمجۆرە مامەڵەیە موجازەفەیەكی مەترسیدارە بۆ لەدەستدانی پیشەی زێڕینگری.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا