سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی سێ یاداشتنامە دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی سێ یاداشتنامە دەکات

کاتی واژۆکردنی یاداشتنامەکان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێوڕەسمی واژۆکردنی سێ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک و دامەزراوەیەک کرا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای جی ئێی ڤێرنۆڤا بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە وێستگەی کارەبای غازی تێکەڵاو بۆ زیادکردنی نزیکەی 24 هەزار مێگاوات کارەبا  کرد. 

- هاوکات سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی یاداشتنامەی دووەمی لە دۆسیەی کارەبا لە نێوان وەزارەتی کارەبا و گرووپی UGTRenewable بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی یەکگرتووی وزەی خۆر بە توانای سێ هەزار مێگاوات و سیستەمی هەڵگرتنی وزەی پاتری تا 500 مێگاوات لە کاتژمێرێکدا کرد.

- سەرۆکوەزیرانی عێراق  سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی سێیەمین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لە نێوان یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ژووری بازرگانی ئەمریکا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوەکان، کۆمپانیاکان، ڕێکخراوەکان  و بازرگانان لە عێراق و ئەمریکا کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ