
مەشعان خەزرەجی، سەرۆکی دوورخراوەی دیوانی وەقفی سوننی. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
کاردانەوەکان لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە شەقامی سوننی عێراق بەردەوامن و بەهۆی ئەوەی 30ـی ئادار هاوشێوەی سعوودییە نەکردووەتە جەژن، بڕیاردراوە سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق لەپۆستەکەی دووربخرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پەیوەست بە یەکەم ڕۆژی جەژن، 29ـی ئاداری ئەمساڵ شەقامی سوننی عێراقی بەشێوەیەکی قووڵ دابەش بوو و تووشی سەرلێشێوان هات، دوای ئەوەی دیوانی وەقفی سوننی پێچەوانەی سعوودیە بڕیاریدا کە مانگ لە وڵاتدا نەبینراوە بۆیە 30ـی ئاداری وەک یەکەم ڕۆژی جەژن دیاریینەکرد، لەو کاتەشەوە داواکارییەکان بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی زیاتر بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە دیوانی وەقفی سوننی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری ناڕەزاییەکانەوە، بڕیاری دوورخستنەوەی مەشعان خەزرەجی، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی دراوە، بەڵام تائێستا بە فەرمی نوسراوی دوورخستنەوەکە دەرنەچووە تا ئەوکاتەی شوێنگرەوەیەکی بۆ دیاریدەکرێت.
هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی سەرکردەکانی سوننە کە لە ماڵی مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەچوو، گفتوگۆیان لەسەر هێنانە ئارای کۆدەنگی کردووە بۆ کاندیدکردنی کەسێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی.
لە لایەکی دیکەوە: مەهدی سومەیدەعی، موفتی عێراق لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کردووە، داوای لێکردووە ئەگەر بڕیارە کەسێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی دابنرێت، "با گەندەڵ نەبێت و موسڵمانانی سوننە دوورچاری فیتنە و ئاژاوە نەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە سووریا کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئۆکراینا چین بە ناردنی چەک بۆ ڕووسیا تۆمەتبار دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان: هیچ گۆشتێک بێ مۆری كوشتارگە مەكڕن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارێک بە چوار هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆنەوە دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا بەهۆی خواردنی شاورمەوە دایک و باوکێک گیان لەدەست دەدەن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قەتەر سوودانی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە