
دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا
ئاڤا نیوز
دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا لە تورکیا بەڕێودەچێت و لە کۆڕبەندەکەدا پێشنیازی ئاوارەکردنی هاووڵاتییانی غەززە ڕەتکرایەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 12-4-2025، بۆ دووەم ڕۆژ کۆڕبەندی ئەنتاڵیا بە بەشداری دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و پرسی غەززە پرسی سەرەکی کۆڕبەندەکەیە.
قووڵتر: ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا بوو کە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەرپەرشتی دەکرێت تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا تایبەت بە پرسی غەززە ڕایانگەیاند: بە هەموو شێوەیەک پیشنیازەکان بۆ ئاوارەکردنی خەڵکی کەرتی غەززە ڕەتدەکەینەوە و داواشیان کرد هەوڵە نێودەوڵەتییەکان چڕبکرێنەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل.
هاوکات داوایان کرد ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بدرێت.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: چوار ساڵە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە وڵاتی تورکیا ڕێکدەخرێت، کۆڕبەندەکەی ئەمساڵ دروشمی "لە ئامێزگرتنی دیپلۆماسی لە نێو وڵاتان لە جیهانێکی دابەشکاریدا" هەڵگرتووە، تێیدا باس لە کێشە هەنووکەییەکانی ناوچەکە دۆزینەوەی چارەسەرێک دەکرێت، پرسی غەززە، بابەتی سەرەکی گفتووگۆکان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران کوژرانی حەوت فەرماندەی باڵای پشتڕاست دەکاتەوە