یەکێک لەو تیمانەی کە بەدوای تەرمی ئاڤێستا دا دەگەڕێت
ئاڤا نیوز
ماوەی هەشت ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵاندا بەردەوامە و ئاڤا ئاستەنگەکانی بەردەم دۆزینەوەی تەرمەکەی ئاشکرا دەکات.
وێنە گەوەکە: ڕۆژی 5ـی نیسان، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ و دانیشتووی شاری هەولێر، کەوتە نێو ڕووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر، بەمەش ماوەی هەشت ڕۆژە لە ئاسمان و زەوییەوە گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
لە پەیامنێرەوە: عوبێد بەشار، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: 150 تیمی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان و دەیان خۆبەخش بە درێژایی ڕووبارەکە لە مێرگەسۆرەوە تاوەکو قەزای خەبات بە دوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێن.
ئاستەنگەکانی بەردەم دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا چین؟
- ئاوی ڕووبارەکە بە هۆی بارانبارینەوە بە تەواوی لێل بووە، بەمەش کاری بەرگریی شارشتانی ئەستەمتر کردووە و تیمەکان ناتوانن لەژێر ئاودا بەدوای ئاڤێستادا بگەڕێن.
- ئاوی ڕووبارەکە سارد و بەخوڕە، بەمەش تەرمی ئاڤێستا سەر ئاو نەکەوتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە درێژایی ڕووبارەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشان چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و گەڕان بەدوای ئاڤێستادا بەردەوامە، پارێزگاری هەولێریش ڕایگەیاند: لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی ئاڤێستا خراوەتە گەڕ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە