بە فەرمانی سوودانی لەمەودوا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بە کامێرا تۆمار دەکرێت
- عێراق
- 14 نیسان

دیمەنی یەکێک لە زیندانەکانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای دۆسیەی گیانلەدەستدانی ئەندازیارەکەی بەغدا لە زیندان، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانێکی دەرکرد بۆ تۆمارکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتباران بە کامێرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا، ئەندازیار بەشیر خالید لەگەڵ ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پلەی لیوا توشی ناکۆکی بوو بوو، دەستگیرکرا و لە زیندان ئەشکەنجەیەکی زۆر درا، سەرلەبەیانی 7ـی نیسان لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا گیانی لەدەستدا و ئەوەش کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لەسەر فەرمانی سوودانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە پێکهێنرا.
نووسراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە نووسراوێکدا فەرمانی بە هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی کردووە، دەبێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی پۆلیس و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران کامێرا دابنرێت و تۆمار بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند دەبن
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە