
دیمەنی یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
کۆتایی بە کارەکانی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان هات کە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر ساز کرا بوو.
چیرۆکی سەرەکی: کۆنفڕانسی ئافرەتانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا 700 ئافرەت بەشدار بوون کە لەنێو ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کار دەکەن، لە کۆنفرانسەکە دۆکیۆمێنتاریی (پارتی و ئافرەت، خەرمانێک لە باوەڕ و متمانە) پێشکەش کرا، لەلایەن تیپی کچانی دهۆک و شاریا نمایشی پانۆڕامای ئافرەتانی کوردستان کرا و پانێڵی تایبەتیش بە ڕەوشی ئافرەتان لە کوردستان بەڕێوەچوون.
لێدوانی فەرمی: ئامینە زکری، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند: دوو ڕۆژی پڕ لە گفتوگۆ و تەوەری گرنگمان بە ڕێکرد، کۆنفرانسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و لیژنەی ڕاسپاردەکان، ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکە کۆ دەکاتەوە و دواتر ڕاسپاردەکان دیراسە دەکرێن، بۆ لایەنی پەیوەندیدار دەنێردرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک مەسعوود بارزانی ئامادەی کۆنفرانسەکە بوو، وتارێکی پێشکەشکرد و چەند پەیامێکی ئاڕاستەی ئافرەتانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: بە هیواین کۆنفڕانسەکە ئەنجامی باشی هەبێت، ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە ڕۆڵی پیاوان کەمتر نەبووە، بۆیە ئێوە بە تواناکانتان داهاتوو بوونیاد بنێن و ئێمەش پشتیوانتان دەبین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت