کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەڵوێستی خۆی لەبارەی به پارێزگابوونی ههڵهبجە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 14 نیسان

مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە - لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای به پارێزگابوونی ههڵهبجە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی ناساندنی ئەو پارێزگا نوێیە وەک بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: دوای 12 ساڵ لە دواخستنیی بە هۆکاری جۆراوجۆر، ئەمڕۆ دووشەممە 14-04-2025، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: پەسەندکردنی هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەو پارێزگا نوێیە هەیە.
- دەبێت دەقی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن سەرۆکی کۆمارەوە پەسەند بکرێت و دواتر لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبکرێتەوە، دواتر بە فەرمانی سەرۆکایەتیی سنووری ئیداری ئەو پارێزگایە دیاری بکرێت.
- ئەم ڕێکارانە دامەزراندنی دەزگای سەربەخۆی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجەی لێدەکەوێتەوە، لەنێویاندا فەرمانگەی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەم پارێزگایە لەسەر بنەمای دانیشتووانەکەی.
ئەمەش بزانە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 11-11-2025ـی دیارکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی دەربڕیوە، پاڵپشت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ژمارە 12ـی ساڵی 2018 کە عێراق بەسەر 18 بازنەی هەڵبژاردن دابەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت