
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا سوورە لەسەر هێنانەدی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا. وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش دەڵێت، “ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بەتایبەت لەسەر بەشە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی ئاسان نییە."
وێنە گەورەکە: جەنگی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینی. بەنێوەندگیری ئەمریکا، دووجار دانووستاندنەکانی ئاشتی بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا لە سعودیە بەڕێوەچوو، ترەمپیش سوورە لەسەر کۆتاییهێنان بەم شەڕە و ڕازیکردنی لایەنەکان لەسەر ئاگربەست.
لێدوانی فەرمی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی کۆمێرسانت، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا مۆسکۆ و واشنتن چۆن ڕێکدەکەون لەسەر هەندێک بابەتی ڕێککەوتنی ئاشتی مۆسکۆ و کیێڤ، لە وەڵامدا ڕایگەیاند، “ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بەتایبەت لەسەر بەشە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ئۆکراینا ئاسان نییە بەڵام گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.''
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار ڕایگەیاندووە، دەیەوێت کۆتایی بە " گۆمی خوێن"ـی شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە