
بەڵەمێک بە سێ سەرنشینەوە کە بە دوای تەرمی ئاڤێستا دەگەڕێت
ئاڤا نیوز
گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا بەردەوامە و بەهۆی بارانبارینی بەخوڕیش ئاستەنگ لە بەردەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی دروست دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ڕۆژە گەڕان بەدوای تەرمی "ئاڤێستا یوسف"ـی تەمەن 27 ساڵ لە ڕووباری شانەدەر لە قەزای مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان بەردەوامە، زیاتر لە 150 تیمی بەرگریی شارستانی لە مێرگەسۆرەوە تاوەکو قەزای خەبات بەدوای تەرمەکەی سەرقاڵی گەڕانن.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە گۆرانی کەشوهەوا ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە، لێواری ڕووبارەکان زیاد دەکات و بەمەش ئاستەنگی زیاتر دێتە بەردەم ئەو تیمانەی بەدوای ئاڤێستادا دەگەڕێن، بەڵام هەندێکجار بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووبارەکە کاریگەریی باشی دەبێت و ئەو تەرمەی لە شوێنیک گیر دەخوات، جووڵەی پێ دەکات و سەرئاو دەکەوێت.
لەلایەکی دیکەوە: فەخرەدین سەدرەدین بەرزنجی، مامی ئاڤێستا بە ئاڤا میدیای گوت، تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستادا، هەر کەسێک بیەوێت لە دۆزینەوەی ئاڤێستادا دەستی هاوکاری درێژ بکات، دەبێت لەژێر ڕێنمایی بەرگریی شارستانی کار بکات و هیچ دەستپێشخەرییەکی سەربەخۆ قبووڵکراو نییە، چونکە ناوچەکە دژوارە و گەڕان بە دوای تەرمەکەدا تەکنیکی پێویستە.
تەرمی ئاڤێستا بە یەک کەس نادۆزرێتەوە و پێویستە بەشێوەی تیم و لەژێر سەرپەرشتیی بەرگریی شارستانی کاری بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تێکشکانی یارییەک لە سعودییە برینداربوونی دەیان کەسی لێدەکەوێتەوە