فایلی خەڵک؛ دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان چاوەڕێی بڕیارێکی سوودانی دەکەن
- تەندروستی
- 15 نیسان
ئاڤا نیوز
نزیکەی 780 دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکان و چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن. وەزیری تەندروستیش ڕایدەگەیێنێت، "ناوی دەرچووانمان پێشکەشی حکومەتی عێراق کردووە".
وێنە گەورەکە: دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکان ئەوانەی لە ناوەوەی کوردستان تەواویان کردووە و ئەوانەشی لە دەرەوە لەژێر ڕێنماییەکان بڕوانامەیان هێناوەتەوە، ژمارەیان 780 کەسە و چاوەڕێی دامەزراندن دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی بڕینی بودجە و پێنەدانی ژمارەی وەزیفی بە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراندن وەستاوە، ئێستا بۆ دەرچووانی کۆلێژە پزیشكییەکان داوای کردنەوەی سیستەمەکە و پێدانی ژمارەی وەزیفی دەکەن، خشتەی بودجە پەسەند کراوە و بۆ گۆڕانکاری دەبێت خشتەکە هەموار بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا دەڵێت، ناوەکانیان ناردووە بۆ بەغدا و لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگییان هەیە، بۆ ئەوەی یاسای پلەبەندی پزیشکی دامەزراندن بۆ سیستەمی تەندروستی بگەڕێتەوە و نمرەی وەزیفییان پێبدەن.
- تەنانەت داوای دیداری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیان کردووە بۆ ئەو مەبەستە ئەگەر پێویست بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز