
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا جارێکی دیکە داوا دەکات بۆ ماوەی 90 ڕۆژ هەڵبژاردنەکان دوا بخرێت، پەرلەمانیش دەڵێت پڕۆژەکەی ڕەتناکرێتەوە، چونکە هێشتا شەڕ لە وڵات بەردەوامە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی خولی سەرۆکایەتیی زێلینسکی لە مانگی ئایاری 2024 کۆتایی هات، بەڵام بەهۆی هەبوونی جەنگ لە ئۆکراینا خولی سەرۆکایەتییەکەی درێژکرایەوە و نەتوانرا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆ جارێکی دیکە زێلینسکی داوای کرد هەڵبژاردن دوابخرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکی پەرلەمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند: پەرلەمان ئەو پڕۆژەیە ڕەتناکاتەوە چونکە شەڕ بەردەوامە و بەشێکی خاکەکە بە داگیرکراوی ماوەتەوە، "ناکرێت گەرەنتی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە بکرێت لە کاتێکدا وڵات بەردەوام بۆردوومان دەکرێت و ملیۆنان هاوڵاتی لە ناوخۆ و دەرەوە ئاوارەبوون ".
زانیاری بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئۆکراینا بڵاویانکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوو پڕۆژەیاسای پێشکەش بە پەرلەمان کرد بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی وڵاتەکەی بۆ ماوەی 90 ڕۆژی دیکە و لە 9ـی ئایار دەستپێدەکات تا 6ـی ئابی 2025، ئەمەش دەبێتە هۆی دواخستن و ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای ئۆکراینا لە کاتی هەبوونی شەڕ لە وڵاتدا ڕێگە بە هیچ هەڵبژاردنێک نادرێت و ئەمریکاش چەندین جار پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دووپاتکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا زێلینسکی بە "دیکتاتۆرێکی هەڵنەبژێردراو" وەسف کردبوو و ڤلادیمێر پووتینیش دانیشتنی لەگەڵ زێلێنسکی ڕەتکردووەتەوە و بە سەرۆکێکی نا شەرعی ناساندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە خورماڵ
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە