
پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب
ئاڤا نیوز
لەماوەی 11 ڕۆژی حەڤدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، نزیكەی ملیۆنێک كەس سەردانی پێشانگەكەیان كردووە و سەرووی ملیۆنێک كتێب فرۆشراوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 9ـی نیسانی 2025، سەرۆک بارزانی 17ـەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێبی کردەوە، كە ئەم ساڵ پێشانگاکە لەژێر ناونیشانی 'جیهان بە کوردی دەدوێت' بەڕێوەچوو، تێیدا 350 خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە لە 22 وڵاتی عەرەبی و جیهانی بەشدارییان كرد کە بەشێک لە دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، یەكەمجاربوو بەشداریی بكەن و بۆ ئەم مەبەستەش لە وڵاتانی مەغریب، ئێران، توركیا، لوبنان و وڵاتانی كەنداو هاتبوون.
چی ڕوویدا: جگە لە نمایشكردنی هەزاران ناونیشانی پەرتووكی، بەدرێژایی ڕۆژانی پێشانگاكە، چەندین پانێڵ و دیبەیتی ڕۆشنبیری بە بەشداری نووسەران و رۆشنبیران و شارەزایانی كورد و بیانی بەڕێوەچوو لەبارەی بابەتە زانستی، ئەدەبی و فەرهەنگییەكان بەتایبەت بایەخی وەرگێڕان و زمانەوانی.
زانیاریی زیاتر: هاوكات بە بەشداریی ژمارەیەك نووسەری عێراقی و عەرەبی و جیهانی، گفتوگۆی كراوەی ڕۆشنبیری و كولتووری جۆراوجۆر سازكرا، لەوانەش: چالاكی خوێندنەوەی شیعر و مەراسیمی واژۆكردنی كتێبە نوێیەكان، سەرجەم ئەو چالاكییانەش بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی ئەدیبان و نووسەرانی عێراق و كۆمەڵەی بڵاوكراوە و كتێبخانەكانی عێراق و یەكێتی نووسەرانی كورد ڕێكخرابوو.
ئەوەش بزانە: ناونانی پێشەنگاكەی ئەمساڵ بە ناونیشانی (جیهان بەكوردی دەدوێت) وەك پێزانینێكە بۆ زمانی كورد و ئەو هەوڵە فراوانەی لە وەرگێڕانی كتێبە جیهانییەكان بۆ سەر زمانی كوردی دەستیپێكردووە، هاوكات وەك پاڵپشتییەک بوو بۆ بەفەرمی ناساندنی زمانی کوردی لەلایەن گوگڵەوە.
باكگراوند: پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر ساڵانە بەڕێوەدەچێت و دامەزراوەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، بە چاودێری سەرۆک مەسعود بارزانی و بەهاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێكیدەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
13 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی