ڕووسیا، زێلێنسکی بە هەوڵدان بۆ شکستپێهێنانی پلانی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تۆمەتبار دەکات
- جیهان
- 19 نیسان

ئاڵای وڵاتی هەریەک لە ئۆکراینا و ڕووسیا
ئاڤا نیوز
نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کیێڤ تۆمەتبار دەکات بە بەردەوامیدان لە هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا و خۆدورخستنەوە لە ئامادەسازی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لێکنزیکردنەوەی مۆسکۆ و کیێڤ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هێرشەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامی هەیە. نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئۆکراینا بە زیانگەیاندن بە دانوستاندنەکان تۆمەتبار دەکات و ئەمریکاش هەڕەشەی دەستبەرداربوون لە هەوڵەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڤاسیلی نێبینزیا، نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کیێڤ تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ شکشتپێهێنانی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگ و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا ئۆکراینا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر وێستگەکانی وزەی ڕووسیا، هیچ واتایەک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست نییە، زیلێنسکی نایەوێت ئاگربەست ڕابگەیەنرێت و هەوڵەکانی بە ئاراستەی شکستپێهێنانی پلانی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەر بێتوو کیێڤ و مۆسکۆ بەردەوام بن لە قورسکردنی بەربەستەکانی بەردەم ڕاگەیاندنی ئاگربەست- هەرچەندە دەرفەتی گەورە هەیە- بەڵام دەستبەرداری هەوڵەکانی لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسە ئەمریکیەکان لە کۆبوونەوەی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، وەفدی ئەمریکی داوای دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەشی چاودێری کردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامی کۆبوونەوەکان و هەنگاوەکانی ڕاگەیاندنی ئاگربەست، گەر پێچەوانەی هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ هەنگاو بنرێت، ئەمریکا دانوستاندنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کۆتایی پێدێنێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن لە وەڵامی لێدوانەکانی واشنتن ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا زۆر ئاڵۆزە، تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە بە خێرایی کارێکی ئاسان نییە، بەڵام ئێمە پەیوەستین بە دانوستاندنەکان و دەمانەوێت ناکۆکییەکان چارەسەر بکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر دهست بەسەر 200 ههزار لیتر ڕۆنی پیسدا دەگیرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی ڕاپەڕین
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە