
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ڤالێری جیراسیمۆڤ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕووسیا بۆ ماوەیەک ئاگربەستی لە بەشێک لە ئۆکراینا ڕاگەیاند، سەرۆکی ئەو وڵاتەش بە سەربازەکانی دەڵێت، ئامادەبن بۆ ئەگەری پێشێلکردنی ئاگربەستەکە لەلایەن ئۆکرایناوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکانی واشنتن بۆ لێکنزیکردنەوەی مۆسکۆ و کیێڤ و ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵام هێرشەکان لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامی هەیە.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ئاگربەستمان ڕاگەیاندووە بە بۆنەی جەژنی ئیستەر تا 21ـی مانگ ئاگربەست بەردەوام دەبێت.
٠ فەرمان دەدەمە سووپای وڵاتەکەم هەموو چالاکییە سەربازییەکان بۆ ئەم ماوەیە بوەستێنرێت.
٠ وڵاتەکەم ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست.
زانیاریی زیاتر: پووتین هۆشداریشی دایە سەربازانی وڵاتەکەی کە پێویستە ئامادەبن بۆ ئەگەری پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن کیێڤەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا هەڵوێستی ڕاستەقینەی پووتین سەبارەت بە جەژنی هەستانەوەی مەسیح و ژیانی مرۆڤەکان نیشان دەدات. پووتین یاری بە ژیانی مرۆڤەکان دەکات.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
38 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ناتۆ هەوڵ دەدەن بە بڕی 10 ملیار دۆلار چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت ئازەربایجان و وڵاتانی ئاسیا بچنە نێو ڕێككەوتنی ئیبراهیمـیەوە
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی مرۆیی غەززەی تاوتوێی کرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت