
شوێنی کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە گەڕی دووەمی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاندوو دەڵێت، دەبێت ناوچەکە لە گرژیی زیاتر دووربخرێتەوە بەپێچەوانەوە کاریگەری "کارەساتباری" لەسەر هەمووان دەبێت، جەختیش دەکاتەوە کە گفتوگۆ باشترین ڕێگایە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی سەڵتەنەتی عومان بەڕێوەچوو، بەگوتەی پسپۆڕانیش بازارەکانی ئابووریی جیهان و دۆخی ناوچەکە بە دەرئەنجامی ئەم گفتوگۆیانەوە گرێدراون.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەبوزەبی لەگەڵ خەلیفە شاهین ئەلمەرەر، وەزیری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە و پەیوەست بە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران ئەوەی خستەڕوو، گرنگە ڕێگری لە سەرهەڵدانی گرژیی لە ناوچەکەدا بکرێت، چونکە کاریگەری "کارەساتباری" لەسەر هەمووان دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش گرنگە "سیستمی هەماهەنگی ئەمنیی بەردەوام" بوونیاد بنرێت بەجۆرێک بەرژەوەندی هەمووان بپارێزێت.
زانیاریی زیاتر: فوئاد حوسێن وتیشی "گفتوگۆ باشترین بژاردەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان و ڕێگریی لە گرژیی زیاتر، گەشەپێدان و ئارامی سیاسیش بەبێ هێنانە کایەی ژینگەیەکی ئارام و پڕ لەئاسایش نایەتەدی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە