
دیمەنی قەزای ئاکرێ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە گوندێکی ئاکرێ، ماوەی سەدەیەکە کریستیانەکان و موسڵمانەکان پێکەوە دەژین و بەشداری لە بۆنە و پرسەکانی یەکتریش دەکەن، بێ ئەوەی تا ئێستا هیچ کێشەیەک لە نێوانیان ڕووبدات.
وێنە گەورەکە: پێکەوە ژیانی ئایین و نەتەوە و پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان مێژوویێکی دێرینی هەیە و لە زۆربەی ناوچەکان هەموویان بەیەکەوە دەژین و بەشداری لە بۆنە خۆش و ناخۆشەکانی یەکتر دەکەن و ڕێز لە یەکتر دەگرن.
لێدوانی فەرمی: عەبدیشو ئیشو میخائیل، موختاری گوندی نهاڤا لە ئاکرێ کە لە پێکهاتەی کریستیانە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ماوەی 100 ساڵە ئێمە و موسڵمانانی گوندەکەمان، بێ ئەوەی یەک گرفت لەنێوانمان دا ڕوویدابێت پێکەوە دەژین و بەشداری لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتری دەکەن.
خاڵە هاوبەش و جوانەکانی پێکەوە ژیان لە نێوان کریستیان و موسڵمانانی گوندی نهاڤای ئاکرێ:
٠ پێکەوە بەشداری بۆنە ئایینی و نەتەوەیی و خۆشی و ناخۆشیەکانی یەکتری دکەن.
٠ لە زۆربەی بۆنەکانیاندا کەسایەتیە دیارەکانیان لەسەر یەک سفرە کۆدەبنەوە.
٠ لە زۆر ڕووەوە هاوکاری و پشتگیری بەردەوامی یەکتری دەکەن.
زانیاریی زیاتر: کریستیانەکانی گوندی نهاڤا دەلێن: ئەگەر ئازادی و پێکەوەژیانێک بۆ کریستیانەکان هەبێت، تەنیا لە هەرێمی کوردستان هەیە و دەشلێن، هەتا دونیا ماوە ئێمە و موسڵمانانی کوردستان بە تایبەت دانیشتوانی گوندی نهاڤا وەک خوشک و برا دەژین و هەرگیز پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانمان ناپچڕێنن و نابینە کێشە بۆ یەکتری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 90%ـی کریستیانەکانی عێراق، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەژین و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کەش و ژیانێکی ئارامی بۆ ڕەخساندوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی جۆری 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئازاری کلێنجە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بە سپۆنسەری سەرەکیی ئاڤا فێستیڤاڵی شێفەکان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی بەدیجیتاڵیكردنی پسوولەی خۆراك كۆتایی دێت