ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی خێزانێک لەسەر ڕێگەی کۆیە - هەولێر، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن، سێ کەسییان بریندار دەبن، یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر بە هەڵە چارەسەری بۆ دەکرێت و بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێریش لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر پێکهێناوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی چوارشەممەی ڕابردوو خێزانێک بەسەردان چوون بەرەو کۆیە، لە ڕێگا تووشی ڕوداوێکی سەختی هاتووچۆ دەبن. سێ کەس بریندار دەبن، یەکێکیان ئافرەتێکی تەمەن ٨٦ ساڵە، ئازارێکی زۆری پێگەیشتووە، شانی شکاوە.
چی ڕوویدا: بریندارەکان هێندراون بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات، یەکسەر هاتوون بە دەمیانەوەو وتوویانە دەبێت شانی لەگەچ بگیرێ. ئیتر خاتوو عائیشە حەوێز شانی ڕاستی شکاوە، کارمەندەکەی نەخۆشخانە بەهەڵە شانی چەپی لەگەچ کردووە. دواتر دوای چوار رۆژ بەسەر ڕووداوەکە، کوڕەکەی هەست دەکات هەڵەیەک هەیە، دایکی شانی ڕاستی شین و مۆر بووەتەوە کەچی گەچەکە لە شانەکەی تریەتی.
کوڕەکەی بە دکتۆرەکان دەڵێت، شتێکی وا هەیە، ئەوانیش دوای سەیرکردن بە سەرسوڕمانەوە دەڵێن وەڵا وایە، گەچەکەیان گرتووەتە شانە ساغەکەی نەک شکاوەکەی.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤای وت: ئەمە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەست پێدەکەین و کەمتەرخەم سزا دەدرێت.
لە لایەکی دیکەوە: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بە ئاڤای گوت، با سکاڵا تۆمار بکەن دەست بە ڕێکارەکان دەکەین و لێپێچینەوە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی ساڵێکدا لە سنووری هەولێر 72 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە