فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندەکانی پێنجوێن داوای قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکانیان دەکەن
- کوردستان
- 20 نیسان
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی پێنجوێن بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکان ناڕازین و لەڕێگەی ئاڤاوە داوای بەدواداچوونی لایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕێگای نێوان پێنجوێن و بەشێک لە گوندەکان وێرانەیە و قیرتاو نەکراوە، بە تایبەت لە وەرزی زستان هاتووچۆ تێیدا ئەستەم دەبێت، دانیشتووانەکەی دەڵێن کەس خەمیان ناخوا، لە کاتی هەڵبژاردنەکان بەڵێنی زۆریان پێدراوە، بەڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: خەلیفە حەسەن، دانیشتوویەکی گوندی کانی میرانە لەگەڵ پیاو ماقوڵانی گوندەکە دەڵێن: لە بەرپرسانی سلێمانی بی ئومێد بووین، هەر قیرەکەمان بۆ ناکەن، خەڵکی 12 گوند نزیکەی 12 دەفتەر دۆلارمان کۆکردەوە دامان بە کۆمپانیایەک وتمان قیرەکەمان بۆ بکە، کەچی خاوەنی کۆمپانیا بۆی نەکردین و وتی دەبێت پارەی تەواوم پێ بدەن ئینجا قیری دەکەم.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاودێر محەممەد پەیامنێری ئاڤا پەیوەندی بە ئەمیر جەمال، بەڕێوبەری فەرمانگەی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن کردووە و پیی ڕاگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی ئەم پرۆژەیە 12 ساڵە وەستاوە، ئێستا لەهەوڵداین لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دۆسیەکە بجوڵێنینەوەو دەستبکرێت بە قیرتاوکردنی ڕێگاکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خاکی ئەو ناوچەیە بە پیتە بۆ کشتووکاڵ، بەتایبەتی زۆربەیان خەریکی تەماتەو شووتی ڕواندنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر باندێکی سێ کەسی بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی دەستگیر کرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن