عێراقچی: ئامانج لە دانوستانەکان دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێرانە
- جیهان
- 21 نیسان

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا دەڵێت: ئامانجی سەرەکی دانوستانەکان دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات بووە.
وێنە گەورەکە: لەدوای بەڕێوەچوونی خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە ڕۆما لە بارەگای تایبەتیان کۆبوونەوە، بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانەکانیان تاوتوێی کرد.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو دانوستانانەی کە پێشتر باسمان کردووە بوونیادنەر و ئەرێنی بوون و ئامانجی سەرەکییان دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات بووە.
باکگراوند: دوای هەفتەیەک لە بەڕێوەچوونی یەکەم دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن ڕۆژی شەممە 19-4-2025، گەڕی دووەمی دانوستاندنەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 23-4-2025، شاندە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە عومان کۆببنەوە و دواتر شاندە دیپلۆماسییەکان کە پێکدێن لە عەباس عێراقچی و ستیف ویتکۆف، ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەر لە هەمان وڵات دانوستان بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
چوار گەنج لە ڕووباری خازر خنکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان ڕێكدەخرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای تێسلا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان سەردانی پاکستان دەکات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆرییەکی غاز دەپێکێت
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوە فەرەنسا: پێویستە حەماس لە غەززە دووربکەوێتەوە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین لە دەریای ژاپۆن مانۆڕی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن