چالاکوانێکی مافەکانی ئاژەڵان لەبارەی پەلاماردانی سەگەوە هۆشداری بە هاونیشتمانیان دەدات

شەیری بکە لە:
چالاکوانێکی مافەکانی ئاژەڵان لەبارەی پەلاماردانی سەگەوە هۆشداری بە هاونیشتمانیان دەدات

ژمارەیە سەگی بێلانە. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ڕووداوەکانی پەلاماردانی سەگ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامە و چالاکوانێکی مافەکانی ئاژەڵان هۆشداری بە هاونیشتمانییان دەدات.

وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا کە کۆکردنەوەی سەگ لەنێو گەڕەک و ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا بەردەوامە، بەڵام ژمارەیەکی زۆری سەگە بێلانەکان لە کۆچە و کۆڵانەکاندا ماون و ڕۆژانە ڕووداوەکانی پەلاماردان لە نەخۆشخانەکان تۆمار دەکرێن، لە دوایین ڕووداویشدا سەگێکی بێڵانە پەلاماری کچێکی پێنج ساڵانیدا لە هەولێر.

لێدوانی فەرمی: نووری گەردی، گەنجێکی خۆبەخشە و خواردن بۆ سەگە بێڵانەکانی دەوروبەری هەولێر دابین دەکات، بە ئاڤای ڕاگەیاند: سەگە بێلانەکان لە وەرزی هاویندا بە دوای شوێنێ فێنک، گۆمی ئاو و تەنانەت خواردنیشدا دەگەڕێن، بۆیە نابێت لەو کاتانەدا لێیان نزیک ببنەوە و هەوڵ بدەن ئازاریان بدەن یان لەنێو گومی ئاو و شوێنە فێنکەکاندا دەریان بکەن، چونکە سەگەکان ڕاستەوخۆ کاردانەوەیان دەىێت و پەلاماری ئەو کەسە دەدەن کە لێیان نزیک دەبنەوە.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نووری گەردی، سەگەکان لە وەرزی هاویندا پێویستیان بە ئاوی سارد و خواردنی زۆر هەیە، لەو کاتانەشی هەست بە برسییەتی دەکەن، نابێت لێیان نزیک ببنەوە و ئازاریان بدەن، چونکە سەگەکان پلەی گەرمیی لەشیان زۆر بەرز دەبێتەوە و کاردانەوەی زۆر خێرایان دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ